ماوەی چەند رۆژێكە هێرشی خاڵخاڵۆكەكان بۆ سەر چەند شوێنێكی بەریتانیا دەستی پێ كردووە و خەڵك لە ترسی ملیۆنان خاڵخاڵۆكە ناچاربوونە لە ماڵەوە و لە پەناگەكان بمێننەوە، پسپۆڕانی زیندەوەران پێیانوایە هێرشی خاڵخاڵۆكەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بووە.
رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی لەبارەی هێرشی خاڵخاڵۆكەكان بڵاوی كردۆتەوە: دوای ساڵی 1976، ئەمە دووەمجارە هێرشی خاڵخاڵۆكەكان بەمشێوە بەربڵاوە لە بەریتانیا ببینرێت.
بڵاویشی كردۆتەوە: بەهۆی هێرشی خاڵخاڵۆكەكان، بەشێكی زۆری چێشتخانە و مۆڵ و شوێنە بازرگانییەكان داخراون و خەڵك ناچار بوونە ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە بمێنێتەوە.
پسپۆڕانی بواری زیندەوەران جەختیان لەوە كردۆتەوە كە هێرشی لەناكاوی چەند رۆژی رابردووی خاڵخاڵۆكەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بووە، هێرشی ساڵی 1976 بەهەمانشێوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بوو.
پسپۆڕان هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن كە هێرشی خاڵخاڵۆكەكان جێگەی مەترسی نین و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.
ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەشێوەیەك كە رۆژی هەینی رابردوو گەیشتبووە 34.7 پلەی سیلیزی.
ڤیدیۆ: هێرشی خاڵخاڵۆكەكان لە بەریتانیا:-
Beachgoers are ‘hiding in cars’ as ladybirds swarm beaches pic.twitter.com/NusMTxoAfA
— The Sun (@TheSun) July 14, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.