بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە دەڵیت، درۆنێک خۆی کێشاوە بە شاخی دەربەندی بازیان و کەوتووەتە خوارەوە.
رۆژی سێشەممە 15ـی تەمووز، مەمەد شوانی، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە بە ئیبراهیم حاجی رەفعەت، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە چەمچەماڵی راگەیاند؛ کاتژمێر 10:20 ئەم بەیانییە درۆنێک خۆی بە شاخی دەربەندی بازیاندا کێشاوە و کەوتووەتە خوارەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە دەڵێت؛ "تا ئێستا روون نەبووەتەوە درۆنەکە لەکوێوە هەڵدراوە و هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە".
مەمەد شوانی دەشڵێت؛ "درۆنەکە تەقەی لێ نەکراوە، بەڵکوو خۆی کێشاوە بە شاخەکەدا و بەربووەتەوە، بەڵام بۆ زیاتر روونبوونەوەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە و دواتر لایەنە ئەمنییەکان، رای گشتیی لێ ئاگادار دەکەنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.