Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 19:09

دەوامی فەرمانبەران لە كەركووك كەم كرایەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگای كەركووك بڕیاری دا دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە سنووری پارێزگاكەیان كەم بكرێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

لە نووسراوێكی پارێزگاری كەركووك هاتووە: بڕیاردرا دەوامی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای كەركووك بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كەم بكرێتەوە.

هەروەها هاتووە: كەمكردنەوەی دەوامەكە لە سبەی سێشەممەوە دەست پێ دەكات.

ئاماژە بەوەشدراوە كە دەوامی فەرمانگەكان لە كاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانی دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.