وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکەی شەوی رابردووی شارەدێی وەرتێ بڵاو دەکاتەوە كە تێیدا هاووڵاتییەك بووە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووز، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لە بارەی قوربانییەکەی شەوی ڕابردووی شارەدێی وەرتێ بڵاوکردەوە و دەڵێت "کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە كە یاسا سەروەر دەبێت".
شەوی رابردوو لە سنووری شارەدێی وەتێ سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە کاتی گرتبوونەوەکەدا گرژی دروست بوو و هاووڵاتییەک بەناوی (حەسەن رەحمان) بووە قوربانی.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت "لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەكردن و گرتنەبەری رێكاری یاسایی".
لە روونکردنەوەکە هەروەها کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا كراونەتەوە کە مافی هەموولایەک پارێزراو دەبێت. جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لە دادگاوە رێکاری یاسایی جێبەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.