سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران دەڵێت، عێراق نیشتنەوەی فڕۆکەی مەدەنی جۆری MD ئێرانی لە فڕۆکەخانەکانی قەدەغە کردووە.
رۆژی یەکشەممە 13ـی تەمووز، مەقسوود ئەسعەدی سامانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران رایگەیاند؛ "وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەبێ ئەوەی هۆکارەکەمان بۆ روون بکاتەوە، نیشتنەوەی فڕۆکەی جۆری MD ئێرانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق قەدەغە کردووە".
فڕۆکەی مەدەنی MD دروستکراوی ساڵی 1980ـی ئەمریکایە و تاوەکو ئێستا لە هێڵی ئاسمانیی ئێران کاری پێ دەکرێت.
ئەو فڕۆکەیە بەهۆی کۆنیی و کێشە تەکنیکییەکانی چەندین ساڵە لە هێڵی ئاسمانیی وڵاتان لادراوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا لە هێڵی ئاسمانی ئێراندا کار دەکەن.
ئێران 45 فڕۆکەی مەدەنی جۆری MD هەیە و لەو ژمارەیە 18 فڕۆکە پەکیان کەوتووە و 27 فڕۆکەی دیکەش لەلایەن هەردوو کۆمپانیای "زاگرۆس" و "ئاتا" کاریان پێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.