Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 17:07

منداڵێک لە کفری کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

منداڵێکی 10 ساڵان لە گەرەکی ئازادی قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان کارەبا لێی دەدات و گیان لەدەست دەدات.

سامان ئەحمەد گوتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە محەمەد ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند:"منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بەناوی "دەشتی محمد حسن" گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەست دابوو".

بە گوتەی سامان ئەحمەد: منداڵەکە لە سەربانی ماڵی خۆیان بووە بەهۆی نزیکی کێبڵی کارەبای نیشتیمانی لێیانەوە بە هەر هۆکارێک بێت منداڵەکە سەری بەر کێبڵی کارەباکە کەوتووە و راستەوخۆ گیانی لەدەست داوە.

گوتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەڵار گوتیشی: تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکیی دادی کەلار کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.