وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
فەرمانگەی چاودێری كاروباری دەرەوە سەر بە وەزارەتەكە لەمبارەیەوە رایگەیاند: سزامان بەسەر 22 كەسایەتی و دامەزراوە لە هۆنگ كۆنگ و توركیا و چەند وڵاتێكی دیكەدا سەپاند بەهۆی ئەوەی كارئاسانییان بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران.
راشیگەیاند: بەهۆی فرۆشتنی ئەم نەوتانە، فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەدان ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا كە فەیلەقی قودس لە رێگەی چەند كۆمپانیایەك لە هۆنگ كۆنگ و توركیا چەند وڵاتێكی دیكە، پارەی فرۆشتنی ئەم نەوتانەیان وەرگرتووە.
جەختیشی كردەوە كە ئێران ئەم پارانە بۆ پشتگیری بەرنامەی چەك و هێز و لایەنە تیرۆریستییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكاردەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.