Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 18:34

بنیامین نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع كۆدەبنەوە و رێككەوتنی ئاشتی ئیمزا دەكەن

کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆك كۆماری سووریا رووبەڕوو چاویان بەیەكتر بكەوێت و هەردوولا رێككەوتنی ئاشتی واژۆ بكەن.

ئاژانسی (I24News)ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا چاویان بەیەكتر دەكەوێت.

نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع سەرەتای مانگی داهاتوو لەچوارچێوەی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆشكی سپی چاویان بەیەك دەكەوێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع رێككەوتنی ئاشتی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سووریا واژۆ دەكەن.

ئەم نزیكبوونەوەی نێوان سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئیماڕات بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیماڕات چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا كەوت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.