دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی تاران و وه‌ستانی شه‌ڕ، حكوومه‌تی رووسیا بڕیاریدا كار‌و چاڵاكییه‌كانی كونسوڵخانه‌كه‌ی له تاران ده‌ستپێبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل كاره‌كانی وه‌ستا بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تهمووز، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "ئه‌سۆشێتد پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە میانی کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه کونسوڵخانەکەیان ده‌ست به كاره‌كانی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه له تاران.
ئاماژەی بەوەشکردووه، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە، پێشنیار دەکەین هاووڵاتییانی رووسیا پێش گەشتکردن بۆ ئێران بە وردی بیربکەنەوە و وریایی دروستی‌یان هه‌بێت.
جێی باسه، ئیسرائیل لە ١٣ی حوزه‌یران شەڕی بۆسەر ئێران دەستپێکرد و هێرشی کردە سەر شوێنە ئەتۆمییەکان و کوشتنی زانایانی ئه‌تۆمیی و سەرکردە سەربازییەکان، ئه‌وه‌ش له‌پێناو کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.
پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران لە ساڵانی ڕابردوودا نزیکبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە تایبه‌تی دوای واژۆکردنی رێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی گشتگیر لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە دوولایەنەکان، بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا، گەیشتە لوتکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.