Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 18:48

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامی هاوخەمی بۆ توركيا دەنێرێت

کوردستان TV
100%

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌يه‌كى هاوخه‌ميدا بۆ ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، سه‌ره‌خۆشیى له‌ توركيا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ڕووداوێكدا له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گيانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كيشيان بريندار بوون.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌كه‌يدا وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.