نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاڵنگارییه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه ناچار بوونه به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی خۆراك فڕێ بده‌ن بۆ خه‌ڵكی باشووری سوودان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تهمووز، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "ئه‌سۆشێتد پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی خۆراكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئاڵۆزی شهر له ناوچه‌كه نه‌توانراوه خۆراك به‌رێگه‌ی ئاسایی و له‌كاتی خۆی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی باشووری سوودان كه قوربانی شه‌ڕو ململانێكانن، بۆیه ناچار بوونه به‌ڕێگه‌ی فڕێدان له ئاسمانه‌وه خۆراك بۆ خه‌ڵك هه‌ڵبده‌نه خواره‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه: دەیان هەزار کەس لە ناوچە دوورەکانی باشووری سوودان له دۆخێكی سه‌ختی "هه‌ژاری و برسییه‌تی " ده‌ناڵێنن و پێویستیی زۆریان به هاوكاریی و به‌هاناوه‌چوون هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بواری خۆراك و ته‌ندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.