Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 19:46

وادەی دابەشکردنی زەوی و شوێنەکەی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دڵنیایی دەداتە ئەو 42 هەزار فەرمانبەرەی فۆرمی زەوییان پڕکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا رێکارەکان کۆتاییان دێت و هەوڵیش دراوە زەوییەکان لە شوێنی باش و بەهای بەرز بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەممووز، مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە وردبینی بۆ فۆڕمەکان کراوە، تاوەکو ئێستا 42 هەزار فۆڕمی وەرگرتنی زەوی گەیشتوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە بەشێک لە شارەوانییەکان، لەوانە؛ بەحرکە، بنەسڵاوە و شاخۆڵان، تەواو بوون. هەروەها دڵنیایی دا کە لە دوو مانگی داهاتوودا رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سەرجەم شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر تەواو دەبن.
سەبارەت بە شوێن و بەهای زەوییەکان، مەریوان حاکم هادی دڵنیایی دایە فەرمانبەران و گوتی: "هەوڵمان داوە زەوییەکان لە شوێنێک بن نزیک لە سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات خزمەتگوزارییان پێ بگەیێنین و مۆڵەتیان پێ بدەین."
ئەو بەرپرسەی شارەوانی هەروەها گوتی، هەموو ئەو پارچە زەوییانەیان دیاری کردووە کە بەهایەکی زۆر باشیان هەیە و فەرمانبەران دەتوانن سوودیان لێ ببینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.