Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:08

ترەمپ: ئێران نایەوێ هاوکاری ئاژانس بکات و لە پیتاندنی یۆرانیۆمیش ناوەستێ

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێران رازی نییە بەوەی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن و بەوەش رازی نەبووە دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.

رۆژی شەممە 5ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران رایگەیاند؛ "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بۆ هەمیشە پاشەکشەی کردووە، هەرچەند ئێران دەتوانێت لە شوێنێکی دیکە سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ تاران رازی نەبووە بەوەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و ئامادەش نییە هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بکات بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی.

هاوکات ترەمپ ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و گوتی؛ "رۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی چاوم بە بنیامین نەتانیاهۆ دەکەوێت و لەبارەی ئێران گفتوگۆ دەکەین".

ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە دوێنێ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئێرانیان بەجێهێشت. پرۆژەیاسای هاوکاری نەکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە ئامادە کرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا. رۆژی چوارشەممە، 2ـی تەمووز، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پرۆژەکەی پەسند کرد و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.