Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 14:12

ماكڕۆن: ئێران ئه‌ركه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه‌ بۆیه‌ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ده‌ست داوه‌

کوردستان TV
100%

كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر گرژی و شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل له‌ ئاستی وڵاتانی جیهاندا به‌رده‌وامه‌، له‌ تازه‌ترین كاردانه‌وه‌دا ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ئێران ئه‌ركه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه‌ به‌رامبه‌ر سنوورداركردنی چاڵاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی بۆیه‌ تووشی ئه‌م دۆخه‌ بووه‌ته‌وه‌ .

كۆشكی ئیلیزێ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: زانیارییان هه‌یه‌ كه‌ ئێران نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ دروست كردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه‌ ده‌كرێت كاره‌سات له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بكات، بۆیه‌ له‌ ئێستادا ئێران پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ده‌ست داوه‌.

راشیگه‌یاند: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له‌ سه‌روه‌ری خاكی خۆی بكات و دژی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی رژێمی ئێران بووه‌ستێته‌وه‌.

ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌وان خوازیاری شه‌ڕ نین  و به‌هیوان هه‌ردوولا دان به‌خۆیاندا بگرن و كاردانه‌وه‌ی تووندتر نه‌نوێنن، چونكه‌ شه‌ڕ بژارده‌یه‌كی باش نییه‌ له‌م دۆخه‌دا و پێویسته‌ ئێران ده‌ستبه‌جێ ره‌زامه‌ندی خۆی پیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.