Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 01:12

سعوودییە لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دەرد و پەتا لەنێو حاجییان روونكردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی سعوودییە رەتی كردەوە هیچ دەرد و پەتایەك لەنێو حاجییان لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بڵاوببێتەوە.

محەمەد عەبد عالی یاریدەری وەزیری تەندروستی سعوودییە رایگەیاند: تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ دەرد و پەتایەك لەنێو حاجیان لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج تۆمار نەكراوە.

راشیگەیاند: تەنیا چەند حاڵەتێكی لەهۆشچوونی حاجییان هەبووە كە بەهۆی ماندووبوون و بەرزی پلەكانی گەرما روویانداوە، ئەوانیش چارەسەر كراون و سەرجەم حاجییان سەلامەتن.

غەسان نویمی گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندبوو، بۆ ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 1.5 ملیۆن حاجی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.