کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، فەرمانێکی سه‌رۆكایه‌تی ئیمزا کرد کە گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرد."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2025 سەرۆکایەتی ئەمەریکا " كۆشكی سپی" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: به‌هۆی له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا گه‌شتی هاووڵاتییانی 12 وڵات به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قەدەغەکراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هاووڵاتییانی وڵاتانی "ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن" و چه‌ند وڵاتێكی تر ده‌گرێته‌وه كه سەفەرکردنی هاووڵاتییان بۆ ئەمەریکا سنووردار ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش لە پێناو پاراستنی ژیانیان.
ئه‌م بڕیاره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا و سه‌قامگیری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا پارێزراو بن له ده‌ستی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی كوشتن و رووبه‌روو بوونه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی کۆشکی سپی ئه‌وه‌ش هاتووه: بەیاننامەکە هاتنە ناوەوەی خەڵکی حەوت وڵاتی دیکەش لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە "بورۆندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا" كه به‌پێی به زانیارییه‌كانی كۆشكی سپی مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات لای خۆیه‌وه دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: "هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ئه‌وه‌ی بیرخستینه‌وه كه پێویسته به‌خۆماندا بچینه‌وه له سنوورداركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی هاووڵاتییانی بیانی بۆ ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا.
كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: ئەم فەرمانە لە 9ـی حوزەیرانی ئه‌م مانگه‌وه دەچێتە بواری جێبەجێکردن و به‌بێ جیاوازی هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، ته‌نانه‌ت قوتابیانی ئه‌و وڵاتانه‌ش ڤیزایان بۆ تازه ناكرێته‌وه و ناتوانن چیتر له ئه‌مه‌ریكا بخوێنن به‌تایبه‌تی قوتابیانی زانكۆی هارڤارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.