كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە فۆڕمی تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكەنەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە.
كۆمیسیۆن لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی شەو دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێتەوە.
بڵاویشی كردەوە: هاووڵاتییان ئەوانەی مەرجی بەشداریكردنیان هەیە، دەتوانن لینكی فۆڕمەكە لە ماڵپەڕ و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەربگرن و خۆیان تۆمار بكەن.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.