Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 04:20

مەحموود عەباس: داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەكەم دەستبەرداری غەززە بێت

کوردستان TV
100%

مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستین داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد بارمتەكان ئازاد بكات و دەستبەرداری بەڕێوەبردنی غەززە بێت بۆ ئەوەی چیتر خوێنی هاووڵاتییان نەڕێژرێت.

مەحموود عەباس لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ لیژنەی وەزاری عەرەبی ئیسلامی گوتی: پێویستە حەماس واز لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی غەززە بێنێت كە لە ساڵی 2007ـەوە بەهێز و كودەتا هاتووە، ئەم كودەتایەش پێویستە كۆتایی پێ بێت كە تەنیا زیانی بۆ هاووڵاتییانی فەڵەستینی هەبووە.

راشیگەیاند: پێویستە بارمتە ئیسڕائیلییەكان ئازاد بكرێن بۆ ئەوەی چیتر خوێن نەڕێژرێت و لەبەرامبەریشدا زیندانیانی فەڵەستینیش ئازاد بكرێن، هەروەها دەبێت بە هەر شێوازێك بێت جەنگ رابگیرێت و كۆمەك و هاوكارییەكان بگەیەنرێنە غەززە.

سەرۆكی فەڵەستین جەختیشی كردەوە كە ئەوان وەك رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین ئامادەن دووبارە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی غەززە وەربگرنەوە و بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ سەرجەم كێشەكان بكەن و ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی فەڵەستین بگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەوان ئامانجیانە گەلی فەڵەستین لە هەموو جۆرە توندوتیژی و تیرۆر و جەنگێك دوور بخەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.