Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 09:06

كۆمپانیای زۆم خەڵاتی نێودەوڵەتی كۆتلەری بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

دوێنێ شەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر، کۆمپانیایی زۆم خەڵاتی (کۆتلەر)ـی بەدەستهێنا، کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە لە بواری بازاڕ و بازرگانی و داهێناندا بەو کۆمپانیا و کەسانە دەدرێت کە خاوەنی بیرۆکەی جیاوازن و کاریگەرییان هەیە لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە قەزای پیرمام، خەڵاتەکە لەلایەن عەبدولعەزیز شێروانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای زۆم بەدیاری پێشکەش بە مەلامستەفا بارزانی کرا، لە بەرامبەر شەونخوونی و خەمخۆرییان بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژە مەزن و کاریگەرە کە سەدان خانەوادەی هەژار و کەمدەرامەت لێی سوودمەند بوون هەروەها بەرهەمێکی خۆماڵی و سروشتی دەخرێتە ناو بازاڕی کوردستان و عێراق.

لای خۆیەوە مەلامستەفا بارزانی دەستخۆشی لە ستافی زۆم کرد و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خێزانی زۆم کرد، کە پێک دێت لە کارمەندانی زۆم و جووتیار، ئاژەڵداران و هاووڵاتییان هەروەها ئەو دایکە شەهید و ئەنفالانەی بە بەرهەمی ئاژەڵەکانیان بەشدارن لەم سەرکەوتنە مەزنەی زۆم.

خەڵاتی کۆتلەر بۆ یەکەمین جاره لە عێراقدا بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیا و دەزگادا دابەش دەکرێت، کۆمپانیای زۆم لە بواری شیرەمەنی بە هۆی کاریگەری و کوالێتی بەرهەمەکانی و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی براوەی ئەم خەڵاتە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.