Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 17:00

گیانلەدەستدانی حاجییەكی هەرێمی كوردستان لە سعودییە رەت دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رەتی دەكاتەوە هیچ حاجییەكی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعوودییە و لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانی لەدەستدابێت.

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی راگەیاند: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گیانلەدەستدانی ئافرەتێكی كورد لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتی سعوودییە دوورە لە ڕاستییەوە.

راشیگەیاند: سەرجەم حاجییانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعوودییە سەلامەتن و هیچ كەسێك گیانی لەدەستنەداوە و تەندروستی هەموویان باش.

هەروەها رایگەیاند: شوێنی فەرمی بڵاوبوونەوەی هەواڵی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستانە، بەداخەوە هەندێك پەیج و میدیا لەپێناو بەدەستهێنانی بینەر هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاو دەكەنەوە و ئەمە دووەمجارە هەواڵی لەمجۆرە بڵاو دەكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.