Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 23:30

رێباز حەملان: نەناردنی مووچە سیاسییە و  کێشەی یاسایی نییە

کوردستان TV
100%

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری دەڵێت، حکوومەتی فیدراڵی عێراق کەی بیەوێت بۆ مەرامی سیاسی خۆی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنێت، راشدەگەیەنێت كە مەرامی ئەمجارەیان گوشارخستنە سەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە: پێویستە وەزیرە کوردەکان لە بەغدا هەڵوێستی کوردانەیان هەبێت و ناوەندەكانی بڕیار و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەنە مەیدانی بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و هاووڵاتییان و بە دەنگی بەرز داواکاری گەلەکەیان بگەیەنن.

رێباز حەملان دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق داردەستێکی سیاسییە، محەمەد شیاع سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی و دەوروبەر بۆ مەرامی سیاسی بانگەشەی هەڵبژاردن و فشاركردن لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بەكاری دەهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.