پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستیی ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له ئاتيلا تۆت، كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا: نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسكردنى تۆت بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان لە سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا نيشان دا.
نێچيرڤان بارزانى به مه‌به‌ستیی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا كۆبوویه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.