Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:14

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. 

رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراوورد بە پلە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

 

لەبارەی پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای سبەی هەینی 9ـی ئایاری 202، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ " ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە لەچاو تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:

 

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :38 پلەی سیلیزی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.