Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 00:06

کارەبای بەردەوام دەدرێتە بیرە ئاوەکانی شاوێس

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵیت پرۆژەیەکیان بە تێچووی 100 ملیۆن دۆلار داوەتە پارێزگاری هەولێر بۆ ئەوەی لە ماوەی 45 رۆژ کارەبای بەردەوام بگەیەننە بیرە ئاوەکانی کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر.

 

رۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر دەرخستەی تایبەتی بۆ پرۆژەی دابینکردنی کارەبا بۆ بیرە ئاوەکانی کۆمەڵگەی شاوێس ئامادە کردووە و بۆ دابینکردنی گوژمەکەی داوای رەزامەندی لە پارێزگای هەولێر کردووە".

 

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان؛ "پڕۆژەکە لە گواستنەوەی چەند گۆڕەرێک بۆ سەر فیدەرێکی کارەبای شاوێس پێک دێت و بە تێچوونی نزیکەی 100 ملیۆن دینار لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت".

 

کۆمەڵگەی شاوێس دەکەوێتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی کەسنەزانە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 10 هەزار کەسە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.