وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هێرشی پاکستان بۆسەر ناوچەی پەهالگامی هیندستان نیگەرانە و داوادەکات دانبەخۆیاندا بگرن و لە رێگەی گفتوگۆ و دپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەربکەن.
ئەمرۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025،وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی بە رووداوەکانی نێوان پاکستان و هیندستان دەربڕی و بەیاننامەیەکی ئاشتەوای بڵاوکردەوە بەوهیوایەی ئەو دوو وڵاتە نەکەونە جەنگەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری هیندستان و کۆماری ئیسلامی پاکستان دەکات لە دوای هێرشەکەی ناوچەی پەهالگام لە هەرێمی کشمیر .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر گرنگی خۆڕاگرتن و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە دەکاتەوە کە ڕەنگە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات.
وەزارەتی دەرەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە چارەسەری هەمیشەیی جیاوازییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دیالۆگی ڕاستەوخۆ و پەنابردنە بەر ئامرازی دیپلۆماسی و پشتیوانی لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە کۆتای بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەر هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی ئەم گرژییانە بەرز دەنرخێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.