ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزیدی "ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا" لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
رۆژی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025 یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزیدی "ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا" دەست بە کارەکانی دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی دهۆک و بنکەی لالشی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە سەنتەری کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت و دەیان لێکۆڵینەوەی زانستیی تێدا دەخرێتە ڕوو.
کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزیدی "ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا" بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و توێژەرانی زیاتر لە 11 وڵات بە توێژینەوەی جۆراوجۆر لەبارەی ئێزدییەکان بەشدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.