ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسان له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو پیشاندانی نیازباشی بۆ رێككه‌وتن ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ جاری دووه‌م بە فەرمانێکی سه‌رۆكایه‌تیی ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگه‌یاند.
ئاگربه‌سته‌كه بۆ پیشاندانی ویستی ڕاستەقینەی رووسیایه بۆ گەیشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه نێوه‌ندگیری له نێوان پووتین و زێلینسكی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ كه یادی سەرکەوتنی سوپای ڕووسیا بەسەر سوپای نازیدا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر لێره‌وه‌ش ئاگربەستێکی کاتیی لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیه‌نین و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
پووتین هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئاگربەستەکە لە ڕۆژانی 8 بۆ 10ی مانگی 5 دەبێت و ئاگربەستێکی گشتگیر دەبێت و هیچ هێرشێک ئەنجام نادرێت له‌و ماوه‌یه‌دا.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ به رژدی له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا تا رازی بكات به‌وه‌ی كه به مه‌رج و داواكارییه‌كانی رووسیا قایل بێت له‌پێناو گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی و وه‌ستانی جه‌نگ، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ش له‌رۆژی پرسه‌ی ماڵئاوایی كردنی پاپا فرانسیس دیدارێكی كورت له‌نێوان تره‌مپ و زێلینسكی به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆشكی كرێملن له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی به واژۆی پووتین بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كاتیی به ده‌ستی یه‌كه‌كانی سوپای رووسیا گه‌یشتووه كه له مانگی 5 دا ده‌بێت و نابێت له ماوه‌ی رۆژانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستدا هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.