یانەی لێڤەرپوول بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی، دوای بردنەوەی لە یانەی تۆتنهام لە گەڕی 34ی خولەكەدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە یانەی لێڤەرپوول لە گەڕی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی مێوانداریی یانەی تۆتنهامی كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی گەورە و بە 5-1 گۆڵ لێ بردەوە.
بەم بردنەوەیە، یانەی لێڤەرپوول ژمارەی خاڵەكانی كردە 82 خاڵ و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ نزیكترین ركابەری كە یانەی ئارسناڵە كردە 15 خاڵ، بەمەش بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی.
یانەی لێڤەرپوول لە مێژووی خۆیدا ئەمە 20ـەمین ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزییە بەدەستی دێنێ و لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بوونە یەكەمین یانە زۆرترین ناسناوی خولی وڵاتەكەیان بەدەستبێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.