پارێزگاری هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە پارێزگارەكانی تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمییە كۆببێتەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بەگەرمی پێشوازیی لێ کرا.
وا بڕیارە پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری کە پێکهاتووە لە شاکر حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعوود باتلی بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران، بەشداری لە پیشانگای نێودەوڵەتی (ئێران- ئێکسپۆ 2025) بكەن.
ئومێد خۆشناو و شاندەكەی پارێزگای هەولێر بڕیارە هەر لەمیانەی سەردانەكەیاندا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە پارێزگارانی (تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمییە ) کۆ ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.