سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 27.4.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مسعود کارەش جێگری پارێزگارو سەرۆکی دەستەیی ژینگەی هەرێم و سەرۆکی زانکۆی نۆلج و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو شارەزایانی ئاسایشی ئاو کشتوکال و ژینگە و لایەنە پەیوەندارەکان، لە زانکۆی نۆلج دیداری گۆرانکاری کەش و هەواو ئاسایشی ئاو بەرێوەچوو.
دیدارەکە بە خولەکێک وەستان و مارشی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، دواتر
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی ئەو دیدارە گرنگە، روونی كردهوه كهوا لێكەوتەكانی گۆڕانكاری ئاو و هەوا گەورەترین كێشەیە كە رووبەڕووی مرۆڤایەتی بۆتهوه و بە جۆرێک كاریگهریهكانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت.
له درێژهی قسهكانیدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە كەمی رێژەی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما كرد کە زۆرجار هاوکێشەکان دەشێوێن، واتە ئاو بەیەکێک لە سەرچاوە ههره گرنگەکانی ژیان دادەندرێت لە جیهاندا هەر وڵاتێک نەخشە و سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئاسایشی ئاو.
پارێزگاری ههولێردووپاتیشی كردهوه، كهوا ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدیاتانە پێویستی بە ستراتیجیی درێژخایەن هەیە، کە پلانی حکوومەت و هاوکاری هاووڵاتیان تێکەڵ بکات، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاوو خۆراک له ههرێمی كوردستان بهگشتی و ههولێر بهتایبهتی.
بۆ ئەوەش جەختی لە پلانی ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە سەبارەت بە پرۆژەکانی ئاسایشی ئاو کە ئێستا ئەو پلانانە لە جێبەجێکردن دان و بە گەشبینیەوە لێ دەرواندرێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.