ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد له سووریا، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ مه‌زلووم عه‌بدى و (ئه‌نه‌كه‌سه) و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد له سووريا کرد. پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له هه‌مووان ده‌كه‌م كه مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره و دڵى گه‌لى كوردستانى له هه‌موو شوێنێك خۆش كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش هاتووه : "هيوادارم ببێته هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد كه تاقه ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سووريا".
راشیگه‌یاندووه : "هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييهكمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه بۆ مافه ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له سووريا و ناوچه‌كه دووپات دهكهينهوه".
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.