Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 01:34

نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر داوایه‌ك له‌ هاوڵاتیان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی 25ی نیسانی 2025 نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: گردبوونەوەی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیان لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانە بۆته‌ دیارده‌یه‌كی نه‌شیاو و ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکردوون و داوا دەکەن ئەم دیاردەیە کۆتایی بێت.

 گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ :  كاتێ نه‌خۆشێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ کۆبوونەوەی کەسوکاری نەخۆشه‌كه‌ لەبەردەم نەخۆشخانە بۆته‌ گرفتێكی گه‌وره‌ و زۆر جاریش شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ل پاسه‌وانی سه‌ر ده‌رگا دروست دبووه‌ ، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی زۆریشی بۆ هاتووچۆی شوفێران دروست كردووه‌.

 نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر له‌ رایگەیاندراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دروستکردنی قەرەباڵغی لەبەردەم نەخۆشخانە دیاردەیەکی ناشارستانییە، بووه‌ته‌ هۆی پیسکردنی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ كاتێ خێزانه‌كان خێمه‌ دروست ده‌كه‌ن و تا دره‌نگانی شه‌و ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌ك ناكات.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە: زۆرجار وا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلێک نەخۆشی پێبووە و بەپەلە خۆی گەیاندووەتە بەر دەرگای نەخۆشخانەكه‌مان، بەڵام رێگای نەبووە بچێتە ژوورەوە لەبەر زۆری خەڵک لەبەر دەرگا.

 له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولیر ئه‌وه‌ش هاتووه‌: داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین ئەم دیاردەیە کۆتایی پێ بێنن، چونکە وێڕای دروستکردنی ئاستەنگ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی کێشەش بۆ کارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەکه‌مان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.