بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووه، پلەکانی گەرما گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی وبوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووه، كه‌شی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی دووشەممە 21-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک زیاتر بەرز دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.