Erbil 26°C شەممە 19 نیسان 16:26

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تارانە

کوردستان TV
100%

گرووسی داوا لە ئێران دەکات بەرنامەی ناوەکی پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بکات و پابەند ببێت بە ڕێکەوتنی جیهانیی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، ڕافایل گرووسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەوە.

گرووسی:پێویستە ئێران نانۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەلاوەبنێت و سەیری داهاتووی خۆی بکات، گرنگە بەشێک بێت لە ڕێککەوتننامەی جیهانی تەتۆمی.

دەستەی پارێزگارانی ئاژانس، ئێران دەبێت ڕاپۆرتێکی تۆکمە سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی بەڕنامە ناوکییەکانی ئێران پێشکەش بە کۆبوونەوەی ئاسایی داهاتووی دەستەی پارێزگاران بکات.

گرۆسی دوێنی گەیشتە ئێران و لەگەل عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە،عێراقچی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: لە چەند مانگی داهاتوودا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگێڕێت.

هەرچەندە ئەم سەفەرە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گرنگییەکی زیاتری بەم کۆبوونەوەیە داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.