Erbil 8°C ھەینی 18 نیسان 04:16

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس بڵاوكردەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی یەكێك بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەكێتیی سۆڤییەت، هەموو ژیانی خۆشی لەپێناو دۆزێكی باڵا و ڕەوا تەرخان كرد".

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس (بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی)ـیم پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەشداری دەیان نەبەردی و داستانی مێژوویی پێشمەرگە بووە، و یەكێك بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەكێتیی سۆڤییەت و هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردن و سەربەرزیی كورد و كوردستان و لەپێناو دۆزێكی باڵا و ڕەوا تەرخان كرد .

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

15ی نیسانی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.