ئهمڕۆ سێشەممه مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازی لە پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانی کورد عەگید کابایل کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودی بردەوە.
سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی .
پاڵەوانی جیهان عەگید کابایل خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتێنەکەشی وەکو ڕێز و پێزانینێک پێشکەش کرد .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.