Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:40

ئەمشەو كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفڕ دادەبەزن

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە ئەمشەو سێشەممە ساردترین شەوی ئەم مانگە دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفڕی سیلیزی دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەرفرێكی باش دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو سێشەممە ساردترین شەوی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات و دەچێتە ژێر سفری سیلیزییەوە.

راشیگەیاند: درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بەهۆی بەرزی شێ لە هەوادا و دابەزینی پلەکانی گەرما، دیاردەی تەمومژ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت .

هەروەها رایگەیاند: ساردترین شوێنی ئەمشەو لە هەرێمی كوردستان حاجی ئۆمەران و دەوروبەری دەبێت كە پلەکانی گەرما لەنێوان -9 بۆ -10 دەبێت، هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و هەورامان پلەکانی گەرما لەنێوان -1 بۆ -2 دەبێت، هەروەها لە ناوچە دەشتاییە نزمەکانی هەولێر و کەرکووک پلەكە لەنێوان 5 بۆ -7 دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە هەتا درەنگانی ئەمشەو لە ناوچەشاخاوییەکان ئەگەری بەفر و بارانبارین هەیە.

جەختیشی كردەوە كە سبەی چوارشەممە کەشوهەوا بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.