Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 00:20

بەهۆی خۆڵبارین و تەنگەنەفەسی زیاتر لە 750 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی لە ئەنجامی خۆڵبارین، لە سێ پارێزگای عێراق زیاتر لە 750 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

خۆڵبارینە توندەكە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە هەرسێ پارێزگای بەسڕە و نەجەف و دیوانییە دەستی پێ كردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف بڵاوی كردۆتەوە: بەهۆی خۆڵبارین بەشێك لە هاووڵاتییان تووشی حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی بوونەتەوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 250 كەس بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییانەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

تەندروستی پارێگای دیوانییەش ئاماژەی بەوەداوە كە لە ئەنجامی ئەو خۆڵبارینە توندەی سنووری پارێزگاكەیانی گرتۆتەوە، 342 كەس بەهۆی تووشبوونیان بە تەنگەنەفەسی داخیلی نەخۆشخانەكان كراون كە بەشێكیان منداڵ و ئافرەت و پیاوی بەساڵاچوون.

بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسڕەش، لە چەند كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 158 كەس بەهۆی كێشەی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی داخیلی نەخۆشخانەكان كراون.

شەپۆڵە خۆڵبارینەكە لە شەوی رابردووەوە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتۆتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی كەشناسی عێراق شەپۆڵەكە سبەی سێشەممەش بەردەوامی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.