Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:48

ئومێد خۆشناو پەیوەندی بە نوخشە ناسح كردووە و پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی لێ كردووە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئێوارە پارێزگاری هەولێر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامداوە و پیرۆزبایی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی لە خۆی و خانەوادەی شەهیدان و سەرجەم خەڵكی كوردستان لێ كردووە.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە وەک 19ـەمین پارێزگای عێراق لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە پارێزگار و تاک بە تاکی خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و خەڵکی هەڵەبجە و خەڵکی کوردستان بەگشتی کرد.

ئومێد خۆشناو لە پەیوەندییەكەدا هەروەها رایگەیاندووە: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەموو کوردستانیان و هەڵەبجەی شەهید شایستەی هەموو خزمەتێکە.

پارێزگاری هەولێر ئومێدیشی خواستووە كە هەڵەبجە وەک ناسنامەی مەزڵومییەتی کورد بکەوێتە قۆناغێکی تر و بتوانرێت خزمەتی زیاتر هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بکرێت.

لای خۆشییەوە نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی پارێزگاری هەولێری كردووە بۆ پەیوەندییەکەی و پیرۆزباییەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.