Erbil 8°C چوارشەممە 16 نیسان 07:37

بە چاودێریی و ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکەم کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بە بەشداریی و چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی یەکەم کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان لە هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.

 

کاتژمێر 10:00ـی رۆژی یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025 بە چاودێریی و ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکەم کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دەستی بە کارەکانی کرد. هەر لەو کۆنفرانسەدا مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارە.

 

بۆ یەکەمین جارە لە سەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان، لە ژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە ئافرەت لە ژێر دروشمی "بە تواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێین" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەبچێت.

 

ئامانج لەو کۆنفرانسە رەخساندنی دەرفەتێکی گونجاو و کەشێکی ئازادە بۆ ئافرەتان و سەکۆیەکە ده‌بێت بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕۆڵ و كاریگەریی ئافرەتان له نێو ئۆرگان و ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

بڕیارە پێنج پانێلی جیاواز بە ناونیشانەکانی، ستراتیژییەتی پارتی بۆ بەهێزترکردنی بەشداری ئافرەتان لە دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئافرەت لە ناو ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی پارتیدا، ئافرەت و هەڵبژاردن، ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی ئافرەتان، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە ناو میدیا و سۆشیاڵ میدیای پارتیدا بەڕێوەبچێت

 

کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و 700 ئه‌ندامی ئافره‌تی كارای نێو ئۆرگانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.