..مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرای بۆ ئاره‌زوومه‌ندان ڕاگه‌یاند.
چه‌ند زه‌ماڵه دیاری كراوه له‌لایه‌ن وڵاتی چین .؟
عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت دیاری نه‌كراوه ،به‌ڵكو فرییه‌و په‌یوه‌سته به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوومه‌ندانه داوای خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كه‌ن له وڵاتی چین و مه‌رج و ڕێنماییه‌كانیان تێدایه .
كێ ده‌توانێت فۆڕمی زه‌ماڵه‌كه پر بكاته‌وه .؟
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر گوتی : زه‌ماڵه‌كه دیاری نه‌كراوه بۆ وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت له حكوومه‌تی هه‌رێم ،به‌ڵكو فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه بێ جیاوازی كه چه‌ندین پسپۆڕی له‌خۆ ده‌گرێت.
تێچووی خوێندنه‌كه له‌ئه‌ستۆی كێ ده‌بێت .؟
عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خوێندنه‌كه به‌خۆڕاییه‌و دیاری وڵاتی چینه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ساڵانه ئه‌و زه‌ماله‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و قوتابی ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانێت فۆڕمی تایبه‌ت پر بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی تێدا بێت ده‌توانێت به‌خۆڕایی له وڵاتی چین دریژه به خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بدات .
ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌ت..
ئه‌مرۆ هه‌ینی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له ڕاگه‌یه‌نراوێكی تایبه‌تدا مامۆستا‌و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەم شێوەی خوارەوە :
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن :
https://mega.nz/folder/KRt0AADQ#w2NRRAEfLfT-1JTYYR4-9w
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات
مەرجى وڵاتى چین بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەرو دکتۆرا:
1- داواکار دەبێت دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2- داواکاری دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3- فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هانده‌درێت بۆ پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م زه‌ماله‌یه.
- دۆکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
١- بروانامەی دەرچون کە پشت‌راست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد‌و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی
دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٢- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
٣- بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد‌و
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
٤- بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد‌و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٥- تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
٦- دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
٧- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
٨- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
٩- هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (009647511378422) و
ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
- ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى رۆژی (5/5/2025)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە رەوانە بکەن ([email protected]):
لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی هه‌موو ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی به‌كارهێنراوه بۆ پێشكه‌شكردن له یه‌ك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
- دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70 کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن و وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى رۆژی (5/5/2025)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن ([email protected]):
سەرەتا ووشەی (MOFCOM) بنوسرێت، ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا لە ...
● كۆپی هه‌موو ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی به‌كارهێنراوه بۆ پێشكه‌شكردن له یه‌ك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل
● تەلەفۆن
تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ‌نادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: 07511378422
ئیمێل: [email protected]
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.