ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له میانی به‌شداری كردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چواره‌مین كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا له توركیا ، له یه‌كه‌م دیداریدا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی لێكرا .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیدا جه‌خت له بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و جیهان كرایه‌وه و مژاره گه‌رمه‌كانی ڕۆژ خرانه به‌ر باس .
جێی باسه ئه‌مرۆ هه‌ینی ، به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته توركیا بۆ به‌شداری كردنی له چواره‌مین لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا كه تایبه‌ته به تاوتوێ كردنی پرسه سیاسییه‌كان له ئاستی
جیهان و ناوچه‌كه دا و بڕیار وایه تا 13ی نیسان بخایه‌نێت و چه‌ندین پانێڵ و ئیڤێنتی سیاسی به‌ڕێوه بچێت بۆ گۆرینه‌وه‌ی بیروڕای جیاوازی سیاسی له‌نێوان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.