Erbil 18°C سێشەممە 08 نیسان 23:01

دۆناڵد ترەمپ دەستپێكردنی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئێران راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە لەگەڵ ئێران دەست بە گفتوگۆی راستەوخۆ دەكەن بۆ رێككەوتن سەبارەت دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆشكی سپی ئەمەریكا پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كرد.

لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، ترەمپ بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوە و گفتوگۆ راستەوخۆكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەست پێ دەكات.

گوتیشی: ئاواتەخوازین لەگەڵ ئێران بگەینە رێككەوتنێك سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمییەوە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە كۆبوونەوەیەكی گرینمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەبێت.

هەروەها گوتی: بەبێ نێوەندگیری و بەشێوەی راستەوخۆ گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا: هیوادارین بگەینە رێككەوتن، چونكە گەیشتن بە رێككەوتن باشترە لە پەنابردن بۆ بڕیاری ناپەسند.

سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆتاییدا هیوای خواست گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بە سەركەوتن كۆتایی بێت.

ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام رەتیان دەكردەوە سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی وڵاتەكەیان گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا بكەن، بەڵكو داوایان دەكرد گفتوگۆی ناراستەوخۆ و بە هاوكاری وڵاتانی نێوەندگیر ئەنجام بدەن، بەهۆی ئەو گرژی و هەڕەشە بەردەوامانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.