ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەکى بەرچاو لە پسپۆران و شارەزایان، لە زانکۆى جیهان لە شاری ههولێر له بارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان، سمینارێکى زانستى بەڕێوەچوو
لە سمینارەکەدا چەندین بابەتى زانستی و ئەکادیمى لەبارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان و گرفت و ئاڵەنگارییەکان لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر له وتهیهكدا وێڕاى دەستخۆشى بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانى سیمینارهكه، هیواى خواست ئەنجامى ئەو بابەت و توێژینەوانەى کە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەشکران، ببێته ڕێگایهك بۆ زیاتر خزمەتکردنى زانست و بڕیار و ڕاسپاردەکانیش ببنە بنەمایەک بۆ قوتابیان و لایەنە پەیوەندیدارهکان سوودى لێ ببینن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.