وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دووسبەی سێشەممە هاوكاریی دارایی مانگی 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان دابەش دەكرێت.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "هاوکاری داراییی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە"
هەروەها هاتووە "ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 8ی نیسانی 2025، هاوکاریی داراییی هاوپەیمانان بۆ مانگى 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.