Erbil 28°C دووشەممە 07 نیسان 16:24

دەبێ گەنێڵ ئینێرجی زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بردنەوەی دۆسیەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی راگەیاند و دەڵێت، دەبێ کۆمپانیاکە بە بەهای زیاتر لە 26 نلیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

رۆژی یەکشەممە 6ـی نیسانی 2025 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند؛ "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبوی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت".

 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە؛ "بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024 دا، کە تێیدا دادگاکە بڕیاریدا کە حکومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەدی لە دژی حکومەت ڕەتکردەوە.

 

رۆژی هەینی، 4ـی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە تێچووەکان دەرکرد، کە تێیدا بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905 دۆلار و 29 سەنت بدات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.