ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند ، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا پێشه‌نگایه‌تی پێشنیاری ناردنی هێزی چه‌كداری پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆ ئۆكراینا ، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا په‌سه‌ند نه‌كراوه .
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27-3-2025بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای ئاشكرا كردووه بۆ ناردنی هێزی چه‌كداری بۆ پشتیوانی كردن له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان رووسیا و ئۆكراینا له داهاتوودا .
ئیمانوێڵ ماكڕۆن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو تا ئێستا وه‌كو پێویست پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه نه‌كراوه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ،به‌ڵام نه‌شیشارده‌وه كه هه‌ندی وڵات ئاماده‌یی خۆیان پیشان داوه بۆ ناردنی هێزی چه‌كداری بۆ پشتیوانی ئاشتی له ئۆكراینا .
ماكڕۆن ئاشكراشی كرد، مه‌یلی پشتیوانی كردنی ئۆكراینا به‌هێزه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا، له داهاتووشدا ئه‌وه به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو وڵاتانی جیهان كه ئه‌ورووپا هه‌رگیز پشت له ئۆكراینا ناكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.