ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی چەقۆ وەشاندن لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، 5 كەس بریندار بوون.
پۆلیسی ئەمستەردام لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: كەسێك لەنزیك گۆڕەپانی دان لە ناوەڕاستی ئەمستەردام بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر هاووڵاتییان.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی شەقۆ وەشاندنەكە 5 كەس بریندار بوون.
پۆلیسی ئەمستەردام جەختی كردەوە كە چەقۆ وەشێنەكەیان دەستگیركردووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بارودۆخی بریندارەكان بڵاو نەكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.