وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند ، دیارده‌كانی توندوتیژی به گشتی كه‌مبوونه‌ته‌وه و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به یاسا ڕێگه پێنه‌دراوه و سزای تووندی له‌سه‌ره .
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 27-3-2025 ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به زیاد بوونی دیارده‌كانی كوشتن و تاوان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دوا و ڕایگه‌یاند ، دیارده‌ی كوشتن به گشتی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن ڕوویاندا كه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومان بوون ،به‌ڵام به‌گشتی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه و هه‌ڵگرتنی چه‌كیش به‌پێی یاسا ڕێكخراوه و ته‌نیا ئه‌وانه ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن كه مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانیان تێدایه ، جگه له‌وه هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی لا بێت به پێی یاسا ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌باره‌ت به ڕاو پیشنیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ، ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كان هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه تا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌رمتر ڕه‌فتار بكه‌ن و هۆشیار بن ، ڕاشیگه‌یاند چه‌ند ڕاو سه‌ره‌نجێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خرانه ڕوو بڕیارمان داوه له داهاتوودا كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی كورستانی بكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه دواتر ڕاسپارده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز بكه‌ینه‌وه تا دیداره‌ی كۆشتن بنه‌بڕ بكه‌ین له كوردستان .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و گرنگی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نیشتیمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ن و له گرنگی ڕۆڵی خۆیان تێبگه‌ن ، له‌پێناو بینه‌ری زیاتر نه‌بنه هۆكاری ڕه‌واجدان به دیارده‌ی كوشتن و پێش لێكۆلینه‌وه‌ی دادگاكان نه‌كه‌ونه‌وه و له شوێنی ڕووداوه‌كان لایڤ نه‌كه‌نه‌وه و واقیعی ناو ڕووداوه‌كان بۆ خه‌ڵك نه‌گوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش بهرگرتنێكی باشه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تاوان و كوشتن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.