بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، دوای جەژن ڕێکاری نوێ دەگیرێتە بەرو داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی ناوی خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە دەست بە مامەڵەکە بکەن.
ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاند ئەوانەی پێشتر تۆمار کرابوون و خاوەنی کارتی بانکین دەتوانن لە ڕێگەی بنکەکانی ATM وە مووچە وەربگرن.
ئەوەی تا ئێستا کارتی بانکی نییە و مووچەکەی بەدەست وەردەگرێت ، دەبێت فۆرمەکە پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ مووچەی مانگی داهاتوو لە ڕێگەی هەژماری من وەربگرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی لە سلێمانی گوتی، پرۆژەی هەژماری من بۆ زیاتر گەرەنتی کردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانە کە لە ڕێگەی هەژمارەوە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن، هەروەها تووشی ئاستەنگی و جەنجاڵی فەرمانگەکانیش نابنەوە پێویستیان بەوە نابێت نۆرە بگرن، ئەم پرۆژەیە زیاتر خزمەت بە فەرمانبەران دەگەیەنێت و ئەرکیان ئاسانتر دەکات.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی لە سلێمانی گوتیشی، بەهۆی چەند کێشەیەکی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم ماوەیەک بوو فۆرمی پرۆژەی هەژماری من لە چەند ناوچەیەکی سنووری سنووری هەدروو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و و .ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ڕاگیرابوو بەڵام ئێستا خۆشبەختانە پێیان ڕادەگەیەنین دەتوانن دەست بە ناو تۆمارکردن بکەنەوە لە پرۆژەی هەژماری من بەو هیوایەی هەموو مووچە خۆران لێی سوودمەند بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.